کەشناسی: ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی 7ـی تشرینی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتردەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە، هەروەها سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 29 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی

دهۆک : 29 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 31  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

سۆران : 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی

 
 
 
Fly Erbil Advertisment