جێگرانی سەرۆک بارزانی گەیشتنە یاریگەی هەولێر

کەمێک لەمەوبەر نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی جێگرانی سەرۆک بارزانی گەیشتنە یاریگەی هەولێر ، کە گەورەترین کەرنەڤاڵی بانگەشە و سەرخستنی لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ هەینی، 7ـی تشرینی دووەمی 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەریی بۆ سەرخستنی لیستی ژمارە 275، لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەدەچێت، ئەمە کۆتا کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستانە و بڕیارە سبەی کاتژمێر حەوتی بەیانی هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە هەر 18 بازنەکەی هەڵبژاردن کۆتایی پێ بێت.

لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی کاندیدان بۆ ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کە نزیکەی 30 ملیۆن کەس لە کۆی 46 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە. 

 

 

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment