ئیمارات سزای له‌سه‌ر مه‌ی و هاوسه‌رگیری تۆمارنه‌كراو هه‌ڵوه‌شانده‌وه
دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب، ناسراو به "ئیمارات" بڕیاری دا هه‌موو ئه‌و سزایانه‌ی له سه‌ر مه‌یخواردنه‌وه و هاوسه‌رگیری تۆمارنه‌كراو هه‌بوون هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان، سه‌رۆكی ئیمارات، دوێنێ شه‌ممه (7ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020) مه‌رسوومێكی تایبه‌ت به هه‌مواری هه‌ندێك مادده‌ی یاسای باری كه‌سی و یاسای مامه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی و یاسای سزاكانی ئیتیحادی و رێكاره‌كانی سزادانی ده‌ركرد.
هه‌مواركردنه‌كان رێگه به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن، كه هاووڵاتی وڵاته‌كه نین، هه‌ڵبژاردن له‌و یاسایانه بكه‌ن، كه په‌یوه‌ستن به میرات ئه‌مه‌ش له پێناو هێنانه‌دی سه‌قامگیری دارایی ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیانه‌ی له وڵاته‌كه ده‌ژین.
به گوێره‌ی هه‌مواره‌كان، ده‌وڵه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی به پاراستنی ژنان ده‌كاته‌وه. ئه‌و مادده‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، كه پاساو به‌رده‌ست ده‌خات بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی شه‌ره‌ف و بكوژی ژن به پاساوی شه‌ره‌ف، به یاسای سزادان دادگایی ده‌كرێت. هه‌روه‌ها سزای له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ستنیشانكراوه، كه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی هه‌مواره‌كه، هه‌موو سزایه‌ك كه بۆ مه‌یخۆر دهستنیشانكرابوون، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و هه‌موو كه‌سێك له سه‌رووی 21 ساڵه‌وه رێگه پێدراوه مه‌ی بخواته‌وه، جا به شێوه‌ی تایبه‌ت بێت یان له شوێنی گشتیی دیاریكراودا بێت.
یه‌كێكی دیكه له هه‌مواركردنه‌كان، رێگه‌دانه به مانه‌وه‌ی ئافره‌ت و پیاو به‌یه‌كه‌وه، با هاوسه‌ری یهكدیش نه‌بن. پێشتر به یاسای ئیمارات قه‌ده‌غه‌كرابوو، ژن و پیاو بێ گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری به‌یه‌كه‌وه بن.
هه‌مواركردنی ئه‌م یاسایانه دوای ئه‌وه دێت، ئیمارات به ره‌سمی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاساییكرده‌وه و هه‌ردوولا بڕیاریانداوه كاری هاوبه‌ش و به‌یه‌كه‌وه‌یی نێوانیان زیاتر بكه‌ن.