ئەمشەو ئارسێناڵ سەردانی "دۆزەخ" دەكات
ئارتێتا دەیەوێت بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ریكۆردێك لەم یاریگەیە بنووسێتەوە
ئارسێناڵ پێشەنگی پرێمەرلیگ، لەم گەڕە روودەكات یاریگەیەك كە هیچ یانەیەك لەم وەرزە نەیتوانیوە ئاهەنگی سەركەوتنی تێدا بگێرێت، بەڵام ئارتێتای راهێنەری ئارسێناڵ دەیەوێت بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ریكۆردێك لەو یاریگەیە بنووسێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 8 نۆڤێمبەری 2025، لە گەڕی یازدەیەمی پرێمەلیگ، لە دێربی لەندەن ئارسێناڵ لە یاریگەی "ستادیۆ ئۆف لایت" دەبێتە میوانی یانەی سەندەرلاند كە تازە بۆ پرێمەرلیگ گەڕاوەتەوە و هیچ یانەیەكیش لەم وەرزە نەیتوانیوە لەو یاریگەیە لە سەندەرلاند بباتەوە.
ئارسێناڵ پێنج یارییە لەسەریەك سەركەوتن تۆمار دەكات و لە کۆی ئەو پێنج یارییەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی کردووە، چوار یاری براوە بووە و لە یارییەک دۆڕاوە، ئەویش بەرامبەر لیڤەرپوول بووە. لە بەرامبەردا ساندەرلاند لە پێنج یارییەکەی یاریگای خۆی هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە.
ئارتێتا: هیوادارم هاوشێوەی گواردیۆلا ئەو ریكۆردە تۆمار بكات.
میكێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسێناڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا پێش یارییەكەی ئەمڕۆیان بەرامبەر سەندەرلاند رایگەیاند ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانەکانی بەهۆی پێکان بەشداری ئەو یارییە ناکەن، دەشڵێت: هیوادارم لە هەفتەکانی داهاتوو لە پێکانەکانیان رزگاریان بێت و بگەڕێنەوە.
ئارتێتا گوتیشی: رۆژی یەکشەممەی داهاتوو گواردیۆلا بۆ جاری هەزارەمین لەسەر کورسی راهێنەرایەتی دەبینین، بەراستی ئەمە دەستکەوتێکی زۆر گەورە و کەم راهێنەر هەیە بتوانێت ئەم ژمارە پێوانەییە تۆمار بکات، بەو هیوایەم منیش بتوانم، هاوشێوەی پێپ ئەم دەستکەوتە تۆمار بکەم".
ئامارە مێژووییەكان
ئارسێناڵ پێش ئەم یارییە چوار یاری لەسەر یەک براوە بووە و هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە، گەنەرز دەیەوێت بۆ ئەم یارییەش براوە بێت و پارێزگاری لە گۆڵەکەی بکات، بۆ ئەوەی ببێتە جاری یەکەم لە مێژووی یانەکە، پێنج بردنەوەی لەسەر یەک بەدەست بهێنن، بێ ئەوەی هیچ گۆڵێکی لێ بکرێت.
گابریێل خێسۆس هێرشبەری بەڕازیلی ئارسێناڵ، دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان بەهۆی پێکان، بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کردەوە، بەڵام ئەستەمە بەشداری یارییەکە بکات، هەر یەکە لە یوکێرێش، هاڤێرتز، مادووکی، ئۆدیگارد و مارتینێلی بەشداریی یارییەکە ناکەن.
