لیژنه‌ی باڵای عێراق و سعوودییه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوانیان كۆبوونه‌وه
جه‌ختیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق، "ئیحسان عه‌بدولجه‌بار" رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعوودییه.
لیژنه‌ی باڵای عێراقی سعوودیی ئه‌مڕۆ له به‌غدا كۆبوویه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ستراتیژی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعوودییه.
ئه‌و وه‌زیری عێراق گوتیشی: به‌غدا نیازی وایه له بواره‌كانی ئابووری، وه‌به‌رهێنان، نه‌وت، وزه، پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، ته‌ندرووستی، خوێندنی باڵا و ژینگه په‌یوه‌ندی پته‌و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودییه دابمه‌زرێنێت.
پێشتریش لیژنه‌ی باڵای هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ كۆببوونه‌وه و ژماره‌یه‌ك یادداشتی له‌یه‌كتێگه‌یشتنیان واژوو كردبوو.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری وزه‌ی سعوودییه، "عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان"، كه له رێی "ڤیدیۆ كۆنفرانس"ه‌وه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه كرد، رایگه‌یاند، ریاز ده‌خوازێت په‌ره به په‌یوه‌ندییه دۆستانه و برایانه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق بدات و په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له باره‌یانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، له هه‌موو بواره‌كاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی شانده سعوودییه‌كه، كه وه‌زیری پیشه‌سازی "به‌نده‌ر بن ئیبراهیم ئهلخهریف" بوو، جه‌ختی له به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی ریاز و به‌غدا كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌و شانده سعوودییه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی عێراق و سعوودییه، گه‌یشتبوونه به‌غدا.