ئاسایشی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی دزیی دەستگیر کرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند: کەسێکیان لە شاەکە، بۆ تۆمەتی دزینی 500 ملیۆن دیناری عێراقی دەستگیر کرد.

شەممە، 8ـی تشرینی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، تۆمەتبارێک بە ناوی (أ،ن،ع)، لە شاری بەغدا لە ماڵی هاووڵاتییەکدا هەڵساوە بە دزینی 500 ملیۆن دیناری عێراقی، دواتر بۆ مەبەستی خۆحەشاردان هەڵاتبوو بۆ شاری هەولێر.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند: دوای ئاگەدارکردنەوەی هێزەکانیان، لە ماوەیەکی کورتدا توانییان شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن و دەستگیری بکەن، هاوکات دەستیان گرت بەسەر بڕی 40 هەزار دۆلاری ئەمەریکی کە تۆمەتبار لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراودا لە دینارەوە کردبووی بە دۆلار.

ئاسایشی هەولێر تەنیا هێزێک نییە بۆ پاراستنی شارێک، بەڵکو پارێزەری کولتوورێکی دەوڵەمەندی پێکەوەژیان و لێبووردەییە کە هەموو عێراق شانازی پێوە دەکات. ئەو ئارامییەی کە ئەم هێزانە دابینیان کردووە، وایکردووە کە هەولێر ببێتە نموونەیەکی زیندوو بۆ ئەوەی کە چۆن دەکرێت شارە جیاوازەکانی عێراقیش ببنە شوێنێک بۆ ژیانێکی ئارام و ئاوەدان.

 
 
Fly Erbil Advertisment