دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد
ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2025، کاتژمێر 7:00 بەرەبەیان دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و هێزە جیاوازەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە.
لە دەنگدانی تایبەت زیاتر لە یەک ملیۆن و 313 هەزار کەس ئەندامانی هێزی ئەمنیی و فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ لە عێراق و هەرێمی کوردستان مافی بەشداریکردنیان هەیە، ئەوە جگە لە بەشداریکردنی زیاتر لە 26 هەزار ئاوارە، کە زۆرینەیان لە سنووری پارێزگای دهۆکن.
لە سەرانسەری عێراق 809 بنکە دیاریکراوە بۆ دەنگدانی تایبەت و چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەی دەنگدانی تایبەت تا کاتژمێر 6:00 ئێوارە درێژەی هەبێت بەگوێرەی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنیش، سندووقەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دادەخرێن و ناکرێت ماوەکە درێژ بکرێتەوە.
دوو سبەیش واتە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
پێشتر جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕیگەیاند، ژمارەی هەموو کاندیدان بۆ کێبرکێی هەڵبژاردن برتییە لە 7 هەزار و 744 کاندید، هەروەها تاوەکو ئێستا 848 کاندید لە کێبڕکێیەکە دوورخراونەتەوە.
دابەشکاریی کاندید، ژمارەی کورسی، پارت و هاوپەیمانییەکان بەسەر پارێزگاکاندا:
1. بەغدا
ژمارەی کورسی: 71 (17 کۆتای ئافرەتان، 5 پێکهاتەکان)
ژمارەی کاندید: 2299 (1593 پیاو، 706 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 5
ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 16
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (12 هاوپەیمانی، 16 پارت، 21 لیستی تاک)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 4,589,502 دەنگدەر
دەنگدانی گشتی: 4,314,866 دەنگدەر (1,039 بنکە، 4,333 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 274,636 دەنگدەر (67 بنکە، 449 وێستگە)
2. پارێزگای هەولێر
ژمارەی کورسی: 16 (4 کۆتای ئافرەتان، 1 مەسیحی)
ژمارەی کاندید: 108 (71 پیاو، 37 ئافرەت)
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (9 پارت، 6 لیستی تاک)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 1,087,880
دەنگدانی گشتی: 1,002,087 دەنگدەر (528 بنکە، 2,003 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 85,793 دەنگدەر (79 بنکە، 385 وێستگە)
دەنگدانی ئاوارەکان: 547 دەنگدەر (3 بنکە، 3 وێستگە)
3. پارێزگای سلێمانی
ژمارەی کورسی: 18 (5 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 136 (99 پیاو، 37 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 4
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (9 پارت، 4 لیستی تاک)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 1,201,658
دەنگدانی گشتی: 1,119,111 دەنگدەر (506 بنکە، 2,200 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 82,547 دەنگدەر (58 بنکە، 378 وێستگە)
دەنگدانی ئاوارەکان: 5 دەنگدەر (1 بنکە، 1 وێستگە)
4. پارێزگای دهۆک
ژمارەی کورسی: 12 (3 کۆتای ئافرەتان، 1 مەسیحی)
ژمارەی کاندید: 59 (39 پیاو، 20 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1
ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 4
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (8 پارت، 5 لیستی تاک)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 778,846
دەنگدانی گشتی: 722,853 دەنگدەر (278 بنکە، 1,396 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 55,993 دەنگدەر (43 بنکە، 195 وێستگە)
دەنگدانی ئاوارەکان: 25,986 دەنگدەر (23 بنکە، 93 وێستگە)
5. پارێزگای نەینەوا
ژمارەی کورسی: 34 (8 کۆتای ئافرەتان، 7 پێکهاتەکان)
ژمارەی کاندید: 1047 (759 کاندید، 288 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1
ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 13
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (9 هاوپەیمانی، 12 پارت، 14 لیستی تاک)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 2,102,429
دەنگدانی گشتی: 1,969,179 دەنگدەر (873 بنکە، 3,861 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 106,803 دەنگدەر (57 بنکە، 375 وێستگە)
دەنگدانی ئاوارەکان: 26,447 دەنگدەر
6. پارێزگای کەرکووک
ژمارەی کورسی: 12 (3 کۆتای ئافرەتان، 1 مەسیحی)
ژمارەی کاندید: 251 (175 پیاو، 76 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1
ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 8
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (5 هاوپەیمانی، 9 پارت، 9 لیستی تاک)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 958,141
دەنگدانی گشتی: 897,030 دەنگدەر (330 بنکە، 1,733 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 61,062 دەنگدەر (29 بنکە، 191 وێستگە)
دەنگدانی ئاوارەکان: 49 دەنگدەر
7. پارێزگای دیالە
ژمارەی کورسی: 14 (4 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 358 (252 پیاو، 106 ئافرەتان)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 2
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (6 هاوپەیمانی، 10 پارت، 2 لیستی تاک)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 1,051,143
دەنگدانی گشتی: 976,650 دەنگدەر (509 بنکە، 1,940 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 74,493 دەنگدەر (41 بنکە، 229 وێستگە)
8. پارێزگای ئەنبار
ژمارەی کورسی: 15 (4 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 253 (183 پیاو، 70 ئافرەت)
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (7 هاوپەیمانی، 3 پارت)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 980,471
دەنگدانی گشتی: 933,911 دەنگدەر (387 بنکە، 1,820 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 46,553 دەنگدەر (48 بنکە، 363 وێستگە)
دەنگدانی ئاوارەکان: 7 دەنگدەر
9. پارێزگای بابل
ژمارەی کورسی: 17 (4 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 479 (348 پیاو، 131 ئافرەتان)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (7 هاوپەیمانی، 9 پارت، 1 لیستی تاک)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 1,145,458
دەنگدانی گشتی: 1,070,326 دەنگدەر (436 بنکە، 2,099 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 75,132 دەنگدەر (29 بنکە، 127 وێستگە)
10. پارێزگای کەربەلا
ژمارەی کورسی: 11 (3 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 233 (164 پیاو، 69 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (7 هاوپەیمانی، 5 پارت، 1 لیستی تاک)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 679,556
دەنگدانی گشتی: 634,816 دەنگدەر (249 بنکە، 1,243 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 44,740 دەنگدەر (16 بنکە، 109 وێستگە)
11. پارێزگای واست
ژمارەی کورسی: 11 (3 کۆتای ئافرەتان، 1 کوردی فەیلی)
ژمارەی کاندید: 246 (176 پیاو، 70 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 9
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (8 هاوپەیمانی، 3 پارتی، 9 لیستی تاک)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 787,784
دەنگدانی گشتی: 744,752 دەنگدەر (311 بنکە، 1,461 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 43,032 دەنگدەر (17 بنکە، 93 وێستگە)
12. پارێزگای سەڵاحەددین
ژمارەی کورسی: 12
ژمارەی کاندید: 296 (216 پیاو، 80 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 0
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (10 هاوپەیمانی، 3 پارت)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 861,156
دەنگدانی گشتی: 808,043 دەنگدەر (356 بنکە، 1,589 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 53,078 دەنگدەر (50 بنکە، 283 وێستگە)
دەنگدانی ئاوارەکان: 35 دەنگدەر
13. پارێزگای نەجەف
ژمارەی کورسی: 12 (3 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 312 (227 پیاو، 85 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (8 هاوپەیمانی، 6 پارت، 1 لیستی تاک)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 838,270
دەنگدانی گشتی: 795,653 دەنگدەر (341 بنکە، 1,560 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 42,617 دەنگدەر (20 بنکە، 101 وێستگە)
14. پارێزگای قادسییە
ژمارەی کورسی: 11 (3 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 282 (200 پیاو، 82 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (9 هاوپەیمانی، 4 پارت، 1 لیستی تاک)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 729,070
دەنگدانی گشتی: 679,751 دەنگدەر (301 بنکە، 1,325 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 49,319 دەنگدەر (17 بنکە، 70 وێستگە)
15. پارێزگای موسەننا
ژمارەی کورسی: 7 (2 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 126 (90 پیاو، 36 ئافرەت)
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (6 هاوپەیمانی، 3 پارت)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 510,867
دەنگدانی گشتی: 471,573 دەنگدەر (179 بنکە، 915 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 39,294 دەنگدەر (10 بنکە، 73 وێستگە)
16. پارێزگای زیقار
ژمارەی کورسی: 19 (پێنج کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 571 کاندید (416 پیاو، 155 ئافرەت)
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (9 هاوپەیمانی، 8 پارت)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 1,138,694
دەنگدانی گشتی: 1,065,089 دەنگدەر (492 بنکە، 2,094 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 73,605 دەنگدەر (35 بنکە، 118 وێستگە)
17. پارێزگای میسان
ژمارەی کورسی: 10 کورسی (3 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 141 کاندید (104 پیاو، 37 ئافرەت)
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (4 هاوپەیمانی، 4 پارت)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 615,147
دەنگدانی گشتی: 572,778 دەنگدەر (231 بنکە، 1,110 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 42,369 دەنگدەر (24 بنکە، 127 وێستگە)
18. پارێزگای بەسڕە
ژمارەی کورسی: 25 (6 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 571 (408 پیاو، 163 ئافرەت)
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: (8 هاوپەیمانی، 5 پارت)
کۆی گشتیی دەنگدەران: 1,622,855
دەنگدانی گشتی: 1,559,941 دەنگدەر (522 بنکە، 3,000 وێستگە)
دەنگدانی تایبەت: 62,914 دەنگدەر (36 بنکە، 207 وێستگە)
