تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 85 هەزار کەسی تێپەڕاند
24 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
K24 - هەولێر
وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکەش تائێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 85 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون.
لە شەو و رۆژی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان 900 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، هەروەها 24 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی دەریدەخات لە هەریەک لە دهۆک و هەولێر، 303 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەبەرامبەردا 106 کەس لە هەولێر کۆرۆنایان تێپەڕاندووە، 75 کەسیش لە دهۆک.

هـ.ر.