لە دەنگدانی تایبەت لە کۆڵەجۆی کەلار پارتی 512 و یەکێتی یەک دەنگی هێناوە

پەیامنێری کوردستان24 لە کەلار ڕایگەیاند:، لە بنکەی دەنگدانی تایبەت لە بنکەی شەهیدانی کۆڵەجۆ لە کەلار، پارتی دیموکراتی کوردستان 512 دەنگ و یەکێتی نیشتمانی یەک دەنگی هێناوە.

هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24 لە کەلار ڕایگەیاند: ڕێژەی دەنگی لایەنە سیاسییەکان لە بنکەی دەنگدانی تایبەتی بنکەی شەهیدانی کۆڵەجۆ لە کەلار ئاشکرابووە کە تێیدا، پارتی دیموکراتی کوردستان 512 دەنگی بەدەستهێناوە، لە بەرانبەردا یەکێتی نیشتمانی یەک دەنگی بەدەستهێناوە.

بەپێێ زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، 164 دەنگی پووچەل لەو بنکەیە هەبووە، هەروەها نەوەی نوێ 13 دەنگ و ڕەوتی هەڵوێست 7 دەنگ، یەکگرتووی ئیسلامی 5 دەنگیان بەدەستهێناوە.

ئەمە لە کاتێکدا، بەپێی ئەنجامێکی نا فەرمی کە دەست کوردستان24 کەوتووە، ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت لە پێنج بازنەی هەڵبژاردن بەم شێوەیە بووە.

بازنەی هەولێر 96.40%

بازنەی دهۆک 97.52%

بازنەی سلێمانی 94.58% 

بازنەی کەرکووک 66.65% 

بازنەی نەینەوا 46.69 % 

هەر بەپێی زانیارییەکان، ڕێژەی جیاکردنەوەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای هەولێر100٪ بووە، هەروەها لە پارێزگای دهۆک 100٪ و لە سلێمانی 100٪، هەروەها لە کەرکووک ڕێژەی جیاکردنەوەی دەنگەکان 76٪ بووە، لە نەینەوا 47٪ بووە.

 
Fly Erbil Advertisment