نێچيرڤان بارزانى نامه‌يه‌كى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه پێده‌گات
له نامه‌كه‌يدا، مارکۆ ڕۆبيۆ ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌كات له كردنه‌وه‌ى بۆريى نێوان عێراق و توركيا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات.
له به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌دا، مارکۆ ڕۆبيۆ پێزانين بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ئاسانكردنى گفتوگۆى نێوان توركيا و په‌كه‌كه و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزيان له‌پێناو پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريدا له سووريا، ده‌رده‌بڕێت.
ڕۆبيۆ هاوبه‌شيى به‌رده‌واميى نێوان ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان به بنه‌مايه‌كى سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه بۆ نێچيرڤان بارزانى ده‌نووسێت: سه‌ركردايه‌تى و هاوبه‌شيى بنياتنه‌رانه‌تان، گيانى به‌رپرسياريه‌تى و دانايى به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆى پته‌وكردنى ئاشتى و هاريكارى.
له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا وێڕاى سڵاو و ڕێز و سوپاسگوزارى بۆ هاوپه‌يمانيى به‌رده‌وامى هه‌ردوولا، ستايشى هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى له‌پێناو هاوبه‌شى و يه‌كڕيزيدا ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پته‌وكردنى هاريكاريى ئابووريى نێوان ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان، به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شيان به‌هێز ده‌كات.
