ڕێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان 98%بووە
بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان، زۆر بە باشی بەڕێوەچوو.
یەکشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2025، نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی زۆر باش و سەردەمییانە بەڕێوەچوو و ڕێژەی بەشداریکردن لە 98%بووە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، لە هەولێر: ڕێژەی بەشدایکردن لە 98%بووە
109 هەزار و 508 کەس بەشداری هەڵبژاردنەکانییان کردووە.
سلێمانی: ڕێژەی بەشداریکردن لە 98%بووە، 106 هەزار و 350 کەس بووە.
دهۆک: ڕێژەی بەشداریکردن لە 97%بووە، 55 هەزار و 411 کەس بەشداری هەڵبژاردنەکانی کردووە.
دەربارەی ئاوارەکان، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان گوتی: لە پارێزگای دهۆک بە ڕێژەی 77%بەشداریکردووە و 20 هەزار کەس بووە.
هەروەها لە پارێزگای هەولێر: 71%بووە، کە 391 کەس بەشدارییان کردووە.
باسی لەوەش کرد، تاوەکوو ئێستا کارمەندانی کۆمیسیۆن سەرقاڵی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست، هەروەها لە 90 %ئەنجامەکان بۆ بنکەی سەرەکی نێردراون.
دەربارەی سکاڵاکان لە سەرجەم وێستگەکانی دەنگدان سندووقی سکاڵا دانراوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەنجامی سکاڵان نەگەڕاوەتەوە و بەیانی ڕادەگەیێنین.
دەربارەی دەنگدانی گشتیی گوتی: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی گشتیی تەواوکراون، هەزار و 312 بنکەی دەنگدان هەیە، کارمەندەکان تاوەکوو کاتژمێر 12ـی شەو کاردەکەن و بەیانیش بەهەمانشێوە.
دەشڵێت: ئامێرەکان کارئاسانی زۆرباشیان بۆ دەنگدەران کرد و ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان نەخوێندەوە وێنەی ڕوخساریان وەرگیرا، هەروەها بۆ دەنگدانی گشتیی سێ ملیۆن و 69 هەزار دەنگدەر هەیە و نزیکەی 10 هەزار کارتی دەنگدان لە بنکەکان ماون.
سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
