ته‌ندروستی جیهان هۆشداری ده‌داته ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ماكیاژ به‌كارده‌هێنن
كاریگه‌ره‌ییه‌كی مه‌ترسیداری به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه ده‌خاته روو

K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی "WHO" هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی مادده‌كانی كردنه‌وه‌ی روخسار "ماكیاژ" ده‌دات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و ماددانه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه داده‌نێت كه به‌كاری ده‌هێنن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا رێكخراوی ناوبراو دووپاتیكرده‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و ماددانه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی روخسار "ماكیاژ" به‌كارده‌هێنرێن، رێژه‌یه‌كی زۆر جیوه و مادده كیمیاییه‌كانی دیكه‌ی تێدایه، كه كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆریان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، جیوه ده‌بێته هۆی له‌كاركه‌وتنی گورچیله و هه‌ڵچوون له كۆئه‌ندامی ده‌مار و چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی دیكه‌ی مه‌ترسیدار له ته‌ندروستی مرۆڤ.
رێكخراوه‌كه داواشی له خانمان كرد، خۆیان له به‌كارهێنانی ماكیاژ دوور بخه‌نه‌وه و داواشی له وڵاتان كرد، رێكاری جددی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی جیوه له ئاماده‌كردنی ئه‌و جۆره ماددانه بگرنه به‌ر.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كانی كاریگه‌ری جیوه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ شرۆڤه ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌و جۆره جیوه‌یه‌ی له درووستكردنی مادده‌كانی ماكیاژ به‌كارده‌هینرێت.
H.B
مقطع فيديو يشرح لماذا يشكّل الزئبق، وبالأخص الزئبق المستخدم في مستحضرات تفتيح البشرة، خطراً على الصحة ويؤكد ضرورة اتخاذ البلدان إجراءات لحظر استخدامه في هذه المنتجات. pic.twitter.com/1ULqgKF1B6
— WHO EMRO (@WHOEMRO) October 30, 2020