ئەمەریكا سزای نوێ بەسەر سووریادا دەسەپێنێت
شهپۆلی سزاكانی ئهمجاره 8 كەسایەتی و 11 قەوارەی لهخۆگرت
K24- ھەولێر:
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، ئەمەریكا سزای پەیوەست بە سووریای بەسەر ژمارەیەك كەسایەتی و قەوارەی سەپاند، كە ژمارهیهك كۆمپانیای بواری لهخۆ دهگرێت.
پێگەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، دووشەممە سزاكانی پەیوەست بە سووریای لە سەر 8 كەسایەتی و 11 قەوارەی سەپاند، لە ناویاندا ژمارهیهك كۆمپانیای نەوت ھەن.
كۆشكی سپی پێشتر رایگەیاندبوو، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەردەوام دەبێت لەسەر سیاسەتی سەپاندنی سزاكان دژ بە سووریا لەپێناو زیادكردنی فشاری ئابووری و سیاسی لەسەر دیمەشق.
گوتەبێژی كۆشكی سپی، كایلی ماكینانی لە تەممووزی رابردوو رایگەیاند، "ئەو سزا نوێیانە، بەشێك دەبن لە ھەڵمەتێكی بەردەوام بۆ فشاری سیاسی و ئابووری، كە ئامانج لێی بێبەشكردنی رژێمی سەرۆكی سووریا، بەشار ئەسەدە لە بەدەستھێنانی ئەو كاڵا و كەرستانەی دژ بە گەلی سووریا بەكاریان دەھێنێت لە شەڕەدا".
جەختیشیكردەوە، "ئیدارەی ئەمەریكا، ھێشتا پابەندە بە چارەسەرییەكی سیاسیی درێژخایەن لە سووریا و دەبێت رژێمی ئەسەد و كاربەدەستانی دانبنێن بەوەی چارەسەری سیاسی تاكە رێگایە بۆ كۆتاییھێنان بە ململانێی سووریا بەشێوەیەكی ئاشتیانە.
سەرچاوە: رۆیتەرز