ئاماری گیراوانی داعش لە ھەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكرێت
" 29 مێرمنداڵ و 23 ئافرەت لەناو گیراوەكان ھەن"
K24 – ھەولێر
بەگوێرە ئاماری فەرمی 446 گیراوی داعش لە ھەرێمی كوردستان ھەن، كە بەشێكیان مێرمنداڵ و ئافرەتن.
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد: "446 گیراوی داعش لە ھەرێمی كوردستان ھەن، لەوانە 398 كەسیان دادگایی كراون و سزا دراون، ھەروەھا 48 كەس بەھۆی نەبوونی بەڵگەوە ئازاد كراون".
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، روونیكردەوە: "لەنێو گیراوەكانی داعش 29 مێرمنداڵ و 23 ئافرەت ھەن".