ڕاگەیەنراوی یەکێتیی ئەورووپا دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

یەكێتیی ئەورووپا داوا لە هێزە سیاسییەكانی عێراق دەكات حكوومەتیک پێك بهێنن کە گوزارشت لە خواستی گەلی عێراق بكات.

یەكێتیی ئەورووپا ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "ستایشی گەلی عێراق دەكەین بۆ پەیڕەوكردنی مافی خۆیان، ئەم هەڵبژاردنە بۆ بەهێزكردنی دامەزراوەكان و زامنکردنی گشتگیری و بەرپرسیارییەتی و چەسپاندنی داهاتووی سیاسیی."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "بەگوێرەی ئەو ئەنجامەی لەلایەن شاندی ئێمە کە بۆ چاودێریی هەڵبژاردن لەعێراق بوون، ئاماژە بەوە كراوە ڕێژەی بەشداریی بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی 2018 و 2021، بەرزبووەتەوە و هانی هەموو هێزە سیاسییەكان دەدەین حكوومەتێك پێک بهێنن لە ئاست چاوەڕوانییەكانی گەلی عێراقدا بێت. ئێمە پشتیوانی لە یەكریزی و سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكەین."

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment