کۆمیسیۆن: پارتی لە پێش هەمووانە

لە هەردوو دەنگدانی گشتیی و تایبەتدا، پارتی دیموکراتی کوردستان 1،099،826 دەنگی بەدەستهێنا و لە ژمارەیەک پارێزگا لە پێش هەموو لایەنەکانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2025، کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: لە هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیی پەرلەمانی عێراق، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران گەیشتووەتە 56.11%.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان 1،099،826 دەنگی بەدەست هێناوە.

پارتی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و نەینەوا بە ڕێژەیەکی زۆر لە پێش لایەنەکانی دیکەیە و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

هەولێر

 369 هەزار و 118 دەنگی بەدەستهێناوە.

سلێمانی

68 هەزار و 596 دەنگ.

دهۆک

 413 هەزار و 698 دەنگ.

نەینەوا

189 هەزار و 120 دەنگ.

کەرکووک

59 هەزار و 294 دەنگ.

هەروەها عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان گوتی: پرۆسەی دەنگدان بە شێوەیەکی زۆر باش و سەرکەوتوو بەڕێوە چوو.

ئاماژەی بەوە دا، ئامێرەکانی دەنگدان بە درێژایی ڕۆژی هەر دوو دەنگدانی گشتی و تایبەت هیچ کێشەیان نەبوو، هەروەها دوای تەواوبوونی پرۆسەکە داتای هەموو وێستگەکان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی گەڕێندرانەوە بۆ نووسینگەی نیشتمانیی کۆمیسیۆن.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، گوتیشی: جیاکردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنی دەنگەکان لە سەرجەم وێستگەکان بە شێوەی 100% هاوتابوون. سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بە گوێرەی ئامار و تۆمارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق زیاتر لە 20 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، کە زیاتر لە دوو ملیۆن و 800 هەزار دەنگدەر لە هەرێمی کوردستانن.

سێشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2025، ناوەندەکانی دەنگدا لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانیی دەستیپێکرد و کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە کۆتاییهات.

 
 
Fly Erbil Advertisment