تۆم باراک: هەسەدە لە ڕووی هێز و ئابوورییەوە تێکەڵی سووریا دەکرێتەوە
سەبارەت بە سەردانەکەی ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا بۆ کۆشکی سپی، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا ڕایگەیاند، ئەحمەد شەرع یەکەم سەرۆکی سووریایە کە لەدوای سەربەخۆیی ئەو وڵاتە لە ساڵی 1946ەوە سەردانی ئەمەریکا بکات.
لە 13ی ئایاردا، دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند، هەموو سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرێت بۆ ئەوەی دەرفەتێک بە سووریا بدات. لە کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع جەختیان کردەوە، کاتی ئەوە هاتووە دەرفەتێکی ڕاستەقینە بە سووریا و گەلەکەی بدرێت.
تۆما باراک لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی: ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا پابەندبوونی خۆی بۆ بەشداریی لە هاوپەیمانی دژی داعش بە دۆناڵد ترەمپ ڕاگەیاند، ئەمەش نوێنەرایەتی چوارچێوەیەکی مێژوویی دەکات کە گواستنەوەی سوریا لە سەرچاوەی تیرۆرەوە بۆ هاوبەشێک لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دیاری دەکات، پابەندبوون بە ئاوەدانکردنەوە، هاوکاریی و بەشداریکردن لە سەقامگیری تەواوی ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا دیمەشق لە ڕووبەڕووبوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی پاشماوەکانی داعش، سوپای پاسدارانی ئێران، حەماس، حزبوڵڵا و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە، بە شێوەیەکی چالاکانە هاوکاریمان دەکات و هاوبەشێکی پابەند دەبێت بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی.
تۆما براک باسی لەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ ڕوبیۆ، هاکان فیدان و ئەسعەد شەیبانی، قۆناغی داهاتوومان لە چوارچێوەی ئەمەریکا، تورکیا و سووریا خستەڕوو، وەک یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەیکەلیەتی نوێی ئابووری، بەرگری و مەدەنی سووریا، دووبارە پێناسەکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا، و سووریا و ئیسرائیل، بەهێزکردنی ئەو کۆدەنگییەی کە پشتیوانی لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات، هەروەها چارەسەرکردنی کێشە جۆراوجۆرەکان بەدرێژایی سنووری لوبنان.
گوتیشی: سەرۆک ترەمپ، بناغەی ڕێکخستنەوە دادەنێت لەسەر بنەمای "سەرەتا ئاسایش پاشان خۆشگوزەرانی" ئایندەیەک کە بە بەڵێن و هیواکانی داهاتوویەکی نوێ دیاری دەکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوی داهاتوو لە "بەخشینی دەرفەتێکی ڕاستەقینە بە سووریا” هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی یاسای قەیسەرە.
تۆم باراک دەشڵیت: داوا لە کۆنگرێس دەکەین ئەم هەنگاوە مێژووییە بنێت. ئێمە ڕێگایەکی دوور و درێژمان بڕیوە، بەڵام ئێستا پێویستمان بە هەوڵێکی بەهێزە بۆ ئەوەی حکوومەتی نوێی سووریا بتوانێت بوژانەوەی ئابووری خۆی دەستپێبکاتەوە و گەلی سووریا و دراوسێکانی نەک تەنیا بتوانن بمێننەوە بەڵکو سەرفرازیش بن.
Statement by Ambassador Thomas J. Barrack, Jr.
— Ambassador Tom Barrack (@USAMBTurkiye) November 13, 2025
On the Historic Visit of Syrian President Ahmed al-Sharaa to the White House
This week marks a decisive turning point in the modern history of the Middle East - and in the remarkable transformation of Syria from isolation to…
