ئه‌مه‌ریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
سزاكانی ئه‌مجاره 6 دامه‌زراوه و 4 به‌رپرسی ئێرانیی كرده ئامانج
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سزای نوێی ئابووریی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و به‌رپرسدا سه‌پاندووه، كه پێكهاته ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌كڕن.
نووسینگه‌ی چاودێری دراوی بیانیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا تۆڕێكی ده‌ستنیشانكرد، كه له 6 كۆمپانیا و 4 كه‌س پێكهاتوون كارئاسانییان بۆ كڕینی كاڵا هه‌ستیاره‌كان كردووه، له‌وانه‌ش ئه‌و پێكهاته ئه‌لیكترۆنیانه‌ی دروستكراوی ئه‌مه‌ریكین بۆ كۆمپانیای "ICI"ی ئێرانی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كڕدرێن، ئه‌ویش بریتییه له كۆمپانیایه‌كی سه‌ربازیی ژێر فره‌مان و كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی به‌رگری و لۆجیستییه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌ناو كۆمپانیا ئامانجكراوه‌كاندا هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای Hoda Trading، Proma Industry، Industry Co. Soltech، Naz Technology Co و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه هه‌ن.
لای خۆیه‌وه ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "رژێمی ئێران تۆڕێكی جیهانیی كۆمپانیاكان به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی، كه كاریان تێكدانی سه‌قامگیرییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مه‌ریكا له گرتنه‌به‌ری رێكاری دژ به‌و كه‌س و لایه‌نانه به‌رده‌وام ده‌بێت، كه هاوكاری هه‌وڵه سه‌ربازییه‌كان و رژێمی ئێران و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ك ده‌كه‌ن".
H.B