ئەو پاسەی ژمارەی سلێمانی بوو و لە باکووری کوردستان وەرگەڕا، لە بەغداوە بەڕێکەوتووە

K24 - هەولێر
ئەو پاسەی گواستنەوەی گەشتیاران کە ژمارەی عێراق سلێمانی بوو و لە باکووری کوردستان وەرگەڕا، لە بەغداوە بەڕێکەوتووە نەوەک لە سلێمانی.
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای رافیدەین بۆ گواستنەوە و گەشتیاری، کە پاسەکە سەر بەو کۆمپانیایەیە، بە کوردستان24ـی راگەیاند "تەواوی سەرنشینانی پاسەکە عەرەبن و پاسەکەش لە بەغداوە بەڕێکەوتووە بۆ شاری سامسوون لەسەر دەریای رەش".
ئاژانسی ئەنادۆڵووی تورکی بڵاویکردبووەوە، پاسەکە شەوی رابردوو لە رووها وەرگەڕاوە، لە ئەنجامدا 29 کەس بریندار بوون کە برینی دوانیان سەختە، دواتر رایگەیاند یەکێک لەو کەسانەی بریندی سەخت بووە، گیانی لەدەستداوە.