بەهۆی بارانبارین کارەبای ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی بڕا

ئەمڕۆ شەممە، 15ـی تشرینی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانبارین دروستبوونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا ژمارەیەک گەڕەک و شوێن کارەبایان نییە".

ئەندازیار غالب محەممەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراێکدا گوتی: " بەهۆی بارانبارین دروستبوونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ژمارەیەک فیدەری  کارەبا لە ناو شارو دەرەوەی شار دەرناچێت، ژمارەیەک گەڕەک و شوێن کارەباین نییە".

غالب محەممەد گوتیشی: "ئێستا تیمی هۆبەکانی دابەشکردنی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن" .

ساڵانە لەگەڵ یەکەم بارانبارین ئەم حاڵەتە دووبارە دەبێتەوە کێشە تەکنیکییە نادیارەکانی سەرتۆڕەکانی کارەبا دەردەکەوێت و بە خێرایی چارەسەر دەکرێن.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment