سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ڕەتیکردەوە تورکیا میوانداریی هاوبەشی لووتکەی کەشوهەوا بکات
ئوسترالیا، ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2025، پێشنیازی تورکیای ڕەتکردەوە، بە هاوبەشی میوانداری لووتکەی داهاتووی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن، کە کانبێرا هەوڵدەدات لە شاری ئەدێلاید میوانداری بکات.
ئەنتۆنی ئەلبانیزی، سەرۆک وەزیران، لە وەڵامێکیدا بۆ حکوومەتی تورکیا ڕایگەیاند: "نەخێر، ئێمە بەشداری لە میوانداریکردنی هاوبەشدا ناکەین"، و ئاماژەی بەوەدا میوانداری هاوبەش بەپێی ڕێساکانی ڕێککەوتنامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا 'ڕێگەپێدراو نییە'.
هەروەها گوتیشی: "ئەمە بژاردەیەکی دەستەبەر نییە، و خەڵکیش دەزانن، هەر بۆیەش ئەم پێشنیازە ڕەتکراوەتەوە".
