باڵیۆزی کۆریای باشوور ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان دەکات
ئهمڕۆ دووشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له لى جۆن ئيل، باڵيۆزى نوێى كۆرياى باشوور له عێراق كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران وێڕای پيرۆزباييکردن له باڵیۆز، ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا کرد و ههموو پشتیوانییەکی حکوومەتی ههرێمى كوردستانى بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
وەک ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی کۆریا، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە "باڵیۆزی کۆریا، پیرۆزبایيی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و هەروەها دەستخۆشی ئەنجامدانی پرۆژە و سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، لە سەرۆکی حکوومەت کرد."
