لاڤرۆڤ: ئەڵمانیا وانەی لە مێژوو وەرنەگرتووە
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، بیرکردنەوەی ئەڵمانیا لەبارەی وڵاتەکەیانەوە گۆڕاوە. دووپاتیشی دەکاتەوە "ئێستا ئێمە قەرزاری هیچ کەسێک نین."
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە میانەی چاوپێکەوتنێکی " کەناڵ یەک "، ڕایگەیاند، "ئەو لێدوانەی فریدریک مێرتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانی و کەسانی دەوروبەری، کاتێک دەڵێت، ئەڵمانیا خاوەنی بەهێزترین هێزە لە ئەورووپا، مانای وایە لە مێژوو نازانن و وانەیان لە مێژوو وەرنەگرتووە، بە تایبەتی وانەی مێژوویی (دادگایی نۆرنبێرگ)."
لاڤرۆڤ گوتیشی "ئەوەی جێگای نیگەرانی ئێمەیە، هاوبەشە ئەڵمانیەکەمان، 10 ساڵە شێوازی بیرکردنەوە و باری دەروونییان لە بارەی ئێمەوە گۆڕاوە، ئێمە لە ڕابردوودا باج و نرخی هەموو ئەو کارانەمان داوەتەوە کە (هیتلەر) ئەنجامی دابوون، ئێستا ئێمە قەرزاری هیچ کەسێک نین."
