مەرجە سەیر و سەمەرەکانی کیم جۆنگ ئون بۆ پەخشکردنی یارییەکانی پرێمەرلیگ

دوای چەندین ساڵ لە  سنووردارکردنی تەواوەتی، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پەخشکردنی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی لە ناوخۆی وڵاتدا، بەڵام سنووردارکردن و ڕێکاری توند لەکاتی گواستنەوەی یارییەکان دەگرێتە بەر کە لە مێژووی وەرزشی نەبینراوە.

ڕۆژنامەی "گاردیان"ـی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو بڕیارە نوێیە بەو مانایە نییە کە هاندەرانی کۆریای باکوور وەک وڵاتانی جیهان سەیری یارییەکانی پرێمەرلیگ بکەن، چونکە دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور، پێنج مەرجی سەرەکیان بۆ گواستنەوە و پەخشکردنی یارییەکان دیاریکردووە، کە لەگەڵ سیستەمی دەسەڵات بگونجێت.

 پێنج مەرجەکەی کیم جۆنگ ئون

1- یارییەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەخش ناکرێن، بەڵکو دوای تۆمارکردنیان مۆنتاژ دەکرێنەوە ئینجا پەخش دەکرێن.

2-ماوەی هەر یارییەک کە 90 خولەکە دەکرێتە 60 خولەک، هەر گرتەیەک دەسەڵاتداران بە ناپێویست و نەگونجاو بزانن دەیسڕنەوە.

3- دەرکەوتنی یاریزانانی کۆریای باشوور قەدەغەیە، ئەمەش بە واتای لابردنی ئەو گرتانە دێن کە ئەستێرەکانی وەک هی چان هوانگ یاریزانی ولڤەرهامپتۆن ، یان کیم جی سو بەرگریکاری برێنتفۆرد، کە لە خولی نایابی ئینگلیزی یاری دەکەن، نابێت پیشان بدرێن.

4-ئەو نووسراوە ئینگلیزییانەی کە لە یاریگاکانی پریمەرلیگ وەک ڕیکلام و یان لە شاشەکانەوە نووسراون، بە تەواوی لا دەبرێت،  پیۆنگ یانگ بە وێنە و گرافیکی ناوخۆیی جێگەکان پڕدەکاتەوە کە لەگەڵ کولتووری نیشتمانیدا بگونجێن.

5- هەموو ئەو هێمایانەی پەیوەندییان بە کۆمەڵگەی 'ئێڵ جی بی تی کیو'ەوە هەبێت، وەک ئاڵای هاوڕەگەزخوازان و جێندەری کە لە زۆربەی یاریگاکانی ئینگلیزیدا دەردەکەون، لادەبرێن.

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment