رۆبێرتۆ مارتینێز: جگە لە كریستیانۆ پۆرتوگال خاوەنی چەندان سەركردەی دیكەیە
رۆبێرتۆ مارتینیزی راھێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یشته مۆندیالی 2026، رایگه‌یاند جگه له كریستیانۆ چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه‌یان له هه‌ڵبژارده‌كه هه‌یه و گوتیشی ئامانجی پۆرتوگال و یاریزانه‌كانی بردنه‌وه‌ی مۆندیاله.
لە دوایین یارییەكانی قۆناغی پاڵاوتنەكانی ئەورووپا، هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە ئەنجامی (9 ـ 1) گۆڵ شكستی بە ئەرمینیا هێنا و راستەوخۆ بۆ مۆندیالی 2026 سەركەوت، لەو یارییەدا كریستیانۆ بەهۆی كارتی سوور بۆ یارییەك سڕكرا و بەشداریی نەكرد.
رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال رایگەیاند هەمیشە كریستیانۆ بۆ ئەوان زۆر گرینگ بووە، گوتیشی: زۆرجار دەبیستم كاتێك كریستیانۆ گۆڵ تۆمار ده‌كات، ده‌ڵێن دوای ئه‌و كێ گۆڵمان بۆ بكات و كێ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنمان ببات، كاتێكیش به‌بێ كریستیانۆ یارییه‌ك ده‌به‌ینه‌وه ده‌ڵێن، كێ پێویستی به كریستیانۆیه، ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت زۆر له ژووری جلگۆڕینی ئێمه جیاوازتره، زۆر گرینگ بوو له‌م یارییه به‌بێ كریستیانۆ به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرین و ببین به سه‌ركرده.
رۆبێرتۆ مارتینێز دەشڵێت: برۆنۆ فێرناندێز یاریزانێكی زۆر گرینگی ئێمەیە، رۆبن دیاز و بێرناردۆ سێلڤاش زۆر گرینگن، ئه‌وه‌ش هه‌موو شتێكه، ئێمه ته‌نیا یه‌ك سه‌ركرده‌مان نییه، به‌ڵكو زۆرێك له یاریزانه‌كانمان له ئه‌وپه‌ڕی ئاستی خۆیاندان و سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كه‌ن، شتێكی زۆر خۆش له‌سه‌ر گۆڵه‌كه‌ی جواو نیڤێس، دوێنی دوای راهێنانه‌كان، برۆنۆ فێرناندێز به‌زۆر راهێنانی به جواو ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی لێدانی راسته‌وخۆ جێبه‌جێ بكات، لەو یارییەش كه گۆڵی تۆمار كرد پێش هه‌مووان رۆشته لای برۆنۆ، گۆڵه‌كه‌ی جواو ره‌نگدانه‌وه‌ی راهێنانه‌كان و ژوری جلگۆڕینی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگاله.
رۆبێرتۆ مارتینێز دەشڵێت: ئێستا ئیتر كاتی ئاماده‌كارییه بۆ مۆندیال، ده‌بێت له ئاست چاوه‌ڕوانی گه‌لی پۆرتوگال بین، هه‌ڵبژارده‌كه‌ش به كۆمه‌ڵێك یاریزانی لێهاتوو ئامانجی بردنه‌وه‌ی مۆندیاله، له مێژوودا پۆرتوگال مۆندیال بباته‌وه، بردنه‌وه‌ی مۆندیالیش كارێكی ئاسان نییه، زۆرێك له ئه‌فسانه و باشترین یاریزانه‌كانی جیهان مۆندیالیان نه‌بردووه‌ته‌وه.
