کۆمیسیۆن: پارتی لە نەینەوا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی کۆتایی دەنگدانی گشتیی و تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی عێراقی ڕاگەیاند و پارتی دیموکراتی کوردستان لەو پارێزگایە پێنج کورسی مسۆگەر کرد.

دووشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی دەنگدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا 189 هەزار و 535 دەنگی بەدەستهێناوە و پێنج کورسی مسۆگەر کردووە.

هەروەها هاوپەیمانی ئەهلی نەینەوا، دوو کورسی بەدەستهێناوە.

کاندیدە دەرچووەکانی پارتی و ژمارەی ئەو دەنگانەی بەدەستیان هێناون لەو پارێزگایە :

1-نور خالید شاکر، 24117 دەنگ

2-سەڵاح عەلی خەلەف، 10427 دەنگ

3-سیروان محەممەد خدر، 9434 دەنگ

4-شێروان جەمال خدر، 9237 دەنگ

5- ئیخلاس سەباح خدر، 6922 دەنگ.

یەکشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی تایبەت و سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەم، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو.

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment