کۆمیسیۆن: پارتی لە پارێزگای دهۆک زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی کۆتایی دەنگدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی عێراقی ڕاگەیاند و لە پارێزگای دهۆک نۆ کورسی بەدەستهێناوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک 413 هەزار و 890 دەنگی بەدەستهێناوە. هەروەها یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پارێزگای دهۆک، دوو کورسی بەدەستهێناوە.
کاندیدە دەرچووەکان پارتی و ژمارەی دەنگەکانیان لەو پارێزگایە:
1-بناس عەلی فەریق، 50034 دەنگ
2-فەرهاد ئەمین سەلیم، 36729 دەنگ
3-زیرەک تەیار ئیسماعیل، 30044 دەنگ
4-جوتیار خدر تاهر، 29419 دەنگ
5-سەلوان تەها تەیب، 26400 دەنگ
6-ئومێد تاهر محەممەد، 23293 دەنگ
7-هەلات سەلمان سلێمان، 19470 دەنگ
8-کەوێ میرۆ خالید، 19185 دەنگ
9-پەروین ئەکرەم محەممەد، 9915 دەنگ
یەکشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی تایبەت و سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەم، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو.
