مەسرور بارزانی: هەولێر بەردەوامە لە سەرسامکردنی جیهان

ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکی ئێکسدا نووسیویەتی: "هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە سەرسامکردنی جیهان."

هەروەها لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا دەڵێت: "دەستنیشانکردنی هەولێر بە یەکەم شوێن لە ئاسیا بۆ پێویستی سەردانکردنی لە ساڵی 2026، بەڵگەیە بۆ میواندۆستیی و گەرموگوڕی و هەزاران ساڵەی مێژووەکەی."

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment