مارێك ده‌یه‌وێت له سنگی باڵنده‌یه‌ك بێته ده‌ره‌وه
باڵنده‌یه‌كی غه‌مگین نێچیره‌كه‌ی خه‌ریكه سه‌ری ده‌خوات
K24 – مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
مارێكی ده‌ریایی بۆ ئه‌وه‌ی له مردن رزگاری بێت، هه‌وڵده‌دات له سنگی باڵنده‌یه‌كی هاوشێوه‌ی حاجی له‌قله‌ق بێته ده‌ره‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرتانه‌ی كه سام دێڤێنس-ی فۆتۆگراف چركاندونی له‌كه‌نار ده‌ریای دێلاوێر له ویلایه‌تی میریلاند، ده‌ركه‌وتووه كه باڵنده‌كه، كه ناوه زانستییه‌كه‌ی "هێرن"ه، مارێك له‌ناو ده‌ریاكه‌دا ده‌خوات، به‌ڵام ماره‌كه بۆ ده‌ربازبوون له مردن گه‌ده‌ی باڵنده‌كه‌ی كونكردووه و له سنگییه‌وه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
به‌پێی قسه‌ی دیڤێنس و ئه‌و وێنانه‌ی چركاندوونی، له‌و كاته‌دا باڵنده‌كه به ئارامی له‌كه‌نار ده‌ریاكه وه‌ستاوه و ماره‌كه‌ش له سنگی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام رێوییه‌ك چاوه‌ڕێی خواردنی باڵنده‌كه ده‌كات. بۆیه باڵنده‌كه ده‌فڕێت و بۆماوه‌یه‌كی زۆریش به‌ئاسمانه‌وه ماره‌كه له‌سنگی باڵنده‌كه شۆڕ بووه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری لایڤ ساینس كه له‌سه‌ر زاری دێڤێنس-ه‌وه زانیارییه‌كانی وه‌رگرتووه، له دووری 90 مه‌تره‌وه وێنه‌كانی چركاندووه به‌هۆی هاوینكۆیه‌كی تیلیفۆتۆگرافی بۆ وێنه‌گرتن له دووری زۆره‌وه و ته‌نانه‌ت له‌كاتی فڕینی باڵنده‌كه‌دا توانیویه‌تی 40 وێنه بچركێنێت.
دێڤێنس ده‌ڵێت: "دیمه‌نه‌كه سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو، بۆ یه‌كه‌مین جاریشه تووشی رووداوی له‌و شێوه‌یه ببم و بڕواشم نه‌كرد ماره‌كه له سنگی باڵنده‌كه هاتبێته ده‌ره‌وه" و وتوشیه‌تی: "تا ئه‌وكاته‌ی به‌رده‌وام بووه له جێهێشتنی شوێنه‌كه ماره‌كه خۆی چه‌ماندووه‌ته‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌و له ژیاندا ماوه".
جۆن پۆگۆنۆسكی ئیكسالۆجست له كۆمه‌ڵی ئوسترالی نیشتمانی بۆ ماسی له رێكخراوی كۆمنۆلس -ی توێژینه‌وه‌ی زانستی و پیشه‌سازی، ده‌ڵێت: "ئه‌و وێنانه دیمه‌نێكی سه‌رسوڕهێنه‌رن".
پۆگۆنۆسكی ده‌ڵێت: "خواردنی سه‌ره‌كی باڵنده‌ی هێرن ماسی روبار و ده‌ریا و ده‌ریاچه‌كانه، سیفه‌تی باڵنده‌كه وه‌هایه، كه به زیندووی ماسییه‌كه ده‌خاته گه‌ده‌یه‌وه و له‌ناو گه‌ده‌یدا له‌ناوی ده‌بات بۆیه كاتێك ماره‌كه‌ی به‌زیندووی خستووه‌ته ناو گه‌ده‌یه‌وه، ماره‌كه توانیویه‌تی گه‌ده‌ی بدڕێت و له سنگییه‌وه بێته ده‌ره‌وه".
پۆگۆنۆسكی دڵنیایه له نه‌مردنی باڵنده‌كه، به‌ڵام دڵنیایه، كه ماره‌كه ناژی، چونكه له‌ناو گه‌ده‌ییدا به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی ماره‌كه هه‌رس بووه. وتیشی: "به‌ڵام ماوه‌یه‌كی ده‌وێت تا برینی سنگی باڵنده‌كه سارێژ ببێت".






