مەسرور بارزانی لە مێپس: یاسای هەڵبژاردنی عێراق دادپەروەرانە نییە
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی تایبتەدا، لە پەراوێزی شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 25)، لە زانکۆی ئەمەریکی – دهۆک، ڕایگەیاند "هەڵبژاردنی عێراق سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بوو، بۆ هەموو گەلی عێراق، پرۆسەی بەڕێوەچوونی دەنگدانیش لە ڕووی ئەمنی و تەکنیکییەوە سەرکەوتوو بوو، . ڕێژەی بەشداریی خەڵک زۆر بوو و ئەنجامەکانیش بۆ هەمووان باش بوون؛ بەڵام ئێمە کێشەمان لەگەڵ یاسای هەڵبژاردن هەیە، چونکە دادپەروەرانە نییە. ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان، زیاتر لە یەک ملیۆن و 100 هەزار دەنگمان بەدەستهێناوە، بەڵام ئەگەر بەراوردیان بکەین لەگەڵ ژمارەی کورسییەکانمان، گونجاو نین و دەبینین یاساکە نادادپەروەرییەکی زۆری تێدایە؛ بۆیە بە پێویستی دەزانین یاساکە بگۆڕدڕێت."
