وەزیری دەرەوەی سووریا: فڕ و فێڵ نازانین و ڕاستگۆیانە کار دەکەین

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، دەسەڵاتی نوێی وڵاتەکەی لە کارەکانیدا دیپلۆماسیەتێکی ڕوون و ئاشکرای هەیە، هیچ خەڵەتاندنێکی تێدا نییە، ئەمەش یەکەمجارە لە سووریا کارێکی لەم شێوەیە ڕووبدات. 

ئەمڕۆ هەینی 21ی تشرینی دووەمی 2025، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا، بە گۆڤاری" موجەلە"ی ڕایگەیاندووە، حکوومەتی دیمەشق جاری یەکەمە دیپلۆماسییەتێکی ڕاستگۆیانە پەیڕەو دەکات. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دەسەڵاتی نوێی سووریادا هیچ درۆکردن و فێڵ و خۆ دزینەوەیەک نییە، بەڵکو لەگەڵ ڕاستی ڕووداوکاندا ئاڕاستەی دیپلۆماسی ڕوون و ئاشکرایە، بە گوێرەی پرسە جیاوازەکان کارەکان دەکرێن. 

باسی لەوەشکردووە، دەسەڵاتی سووریا سوودی لە هەڵەی وڵاتانی دیکە بینیوە، بۆیە ئەحمەد شەرع، ناڵێم نابەزێندرێت، بەڵام ڕادەستکردن و ملکەچکردن نازانێت، هەروەها ئێمە بە دوور نین لە هیچ وڵات و لایەنێک، کە بیەوێت خزمەت بە سووریا بگەێنێت. 

لە بارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕووسیا، شەیبانی گوتویەتی، پێویستە سوورییەکان ئەوە بزانن، حکوومەت بە شێوەیەکی ڕێک و گونجاو ئەو پەیوەندییە ڕێک دەخاتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی دەستبەکاربوونی، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا، هەمیشە هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی داوە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوا دا، لەو ماوەیەدا سەردانی سعوودیە، تورکیا، قەتەر، ئیمارات، فەرەنسا و ڕووسیای کردووە، هاوکات بۆ یەکەمجارە بەشداری لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بکات. 

دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سووریا کە "بەشار ئەسەد" سەرکردایەتی دەکرد، دەسەڵاتی نوێی سووریا لە لایەن "ئەحمەد شەرع" سەرۆکی ئێستای سووریاوە سەرکردایەتی دەکرێت، لە ڕووی پەیوەندییە دەرەکییەکانەوە، سووریای نوێ کرانەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، جیا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ڕووسیا و ڕۆژئاوا، لە ماوەی شەش مانگدا، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا دوو جار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دیداری هەبووە. 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment