فهیسهڵ یوسف: دیمهنهكانی كۆڕبهندی مێپس ههموو گهلی كوردی خۆشحاڵ كرد
گوتهبێژی ئهنجوومهنی نیشتمانیی كورد له سووریا دەڵێت: هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی یەکڕیزی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
هەینی، 21ـی تشرینی دووەمی 2025، فهیسهڵ یوسف، گوتهبێژی ئهنجوومهنی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئەنەکەسە)، لە میانەی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24ـدا گوتی: بانگهێشتکردنیان بۆ کۆڕبەندی مێپس و پێشوازی گەرمی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نیشانەی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی یەکڕیزی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
باسی لەوەش کرد، هاتنی ئەو شاندەی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ مێپس و پێشوازییان لە لایەن سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پەیامێکی زۆر گرنگ بوو.
گوتەبێژی ئەنەکەسە، ئاماژەی بەوە کرد، ئهو دیمهنهی له كۆڕبهندهكه بینرا تهواوی گهلی كوردی خۆشحاڵ كرد.
چوارشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2025، مەزوڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و محەممەد ئیسماعیل، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، بەشدارییان لە شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس25) لە دهۆک کرد.
مەزڵووم عەبدی لە کۆڕبەندەکە، گوتارێکی پێشکەش کردبوو و تێیدا سوپاسی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ڕێکخەرانی مێپسی کردبوو بۆ بانگهێشتکردنەکە.
هەروەها خۆشحاڵی خۆی بە بەشداریکردن لە کۆڕبەندەکە دەربڕیبوو و گوتبووی: "زۆر بە گەرمی پێشوازیمان لێ کراوە."
لای خۆیەوە ئیلهام ئەحمەد لە کۆڕبەندەکە گوتارێکی پێشکەش کردبوو و گوتبووی: کێشەی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا، لەوانەش پرسی ئافرەت، کێشەیەکی بنەڕەتییە و چارەنەکردنیان بووەتە هۆی درێژەکێشانی شەڕ و ناکۆکی.
