ئەمەریکا 252 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتگیریی لۆجستی فڕۆکە ئێف-16ـەکانی عێراق تەرخانکرد

وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند، گرێبەستێکی نوێیان بە بەهای زیاتر لە 252ملیۆن دۆلار پێشکەشی کۆمپانیای 'ڤیکتروس سیستەم ئێڵ ئێڵ سی' بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پشتگیری لۆجستی و ئەمنی بۆ بەرنامەی فڕۆکەی ئێف-16 لە عێراق.

ئەمڕۆ شەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، بەهای گرێبەستەکە 252 ملیۆن و 50 هەزار و 925 دۆلارە، ئامانجی ئەم گرێبەستە دابینکردنی خزمەتگوزارییە ئەمنییە پێویستەکانە.

ڕوونیشیکردەوە، کارەکانی پەیوەست بەم گرێبەستە لە بنکەی ئاسمانی شەهید عەمید عەلی فەلیحی لە عێراق ئەنجام دەدرێن، و بڕیارە تا 24ـی ئەیلوولی 2026 کارەکان تەواو بکرێن.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا، ئەم گرێبەستە لە چوارچێوەی پرۆگرامی فرۆشتنی کەرەستەی سەربازیی(FMS)ـە  بۆ عێراق، لەو بڕە پارەیەش 123 ملیۆن و 994 هەزار و 954 دۆلار لە پرۆگرامی  FMS تەرخانکراوە.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment