تاران دەخنکێت

پیسبوونی هەوا گەیشتە ئاستی مەترسیدار و دەرگای قوتابخانەکان لە چوار پارێزگا داخران

تارانی پایەتختی ئێران
تارانی پایەتختی ئێران

بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی گەردیلە زیانبەخشەکان لە بەرگەهەوادا، دۆخی ژینگەیی تاران و چەند شارێکی دیکەی ئێران چووەتە قۆناغی مەترسیدارەوە و هۆشداریی توند بە هاووڵاتییان دەدرێت.

بەپێی نوێترین داتاکانی پێوەرەکانی کوالێتیی هەوا، ماوەی زیاتر لە چوار ڕۆژە کەشوهەوای تاران لە دۆخێکی نالەباردایە، شارەزایانی ژینگە و تەندروستی هۆشدارییان داوەتە دانیشتووانی ئەو شارە، بەتایبەت تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ و کۆئەندامی هەناسە، هەروەها منداڵان و بەساڵاچووان، کە چالاکییە ڕۆژانەکانیان لە شوێنە کراوەکاندا سنووردار بکەن و خۆیان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی ئەو هەوا پیسە بپارێزن.

چەند ئافرەتێکی ئێرانی بەهۆی پیسی هەواوە ماسکیان بەستووە

 

داخستنی قوتابخانەکان 
شەپۆلی پیسبوونی هەوا تەنیا تارانی پایتەختی نەگرتووەتەوە، بەڵکو پارێزگاکانی ورمێ، تەورێز و یەزدیشی گرتووەتەوە، بەهۆی مەترسیی دۆخەکە لەسەر تەندروستیی گشتی، دەسەڵاتدارانی ئێران بڕیاریان دا بۆ ئەمڕۆ دەرگای قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن لەو پارێزگایانەدا بەڕووی خوێندکاراندا دابخەن.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ قوتابییانی قوتابخانەیەکی وڵاتەکەی

 

 

مەترسی لەسەر ژیانی منداڵان
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی یونیسێف، پیسبوونی هەوا گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر تەندروستیی منداڵان، ئامارەکان دەریدەخەن کە کاریگەرییەکانی هەوای پیس ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ وڵاتانی ناوچەکە.

 
 
Fly Erbil Advertisment