کۆمپانیای ڕۆبڵۆکس گفتوگۆی نێوان منداڵان و گەوران قەدەغە دەکات

کۆمپانیای ڕۆبڵۆکس بە هەموو شێوەیەک گفتوگۆ و دەمەتەقێی منداڵان لەگەڵ هەرزەکاران و گەنجان قەدەغە دەکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی بڵاو کراوەتەوە،  ئەم هەنگاوانەی کۆمپانیای ڕۆبڵۆکس لە کاتێکدا دێن کە لە سەرانسەری جیهاندا چەندین داوای یاسایی لەسەر کۆمپانیاکە تۆمارکراوە، بەهۆی هەراسانکردنی منداڵان  لەلایەن هەرزەکاران و کەسانی گەورەتر لەخۆیان لەڕێگەی تایبەتیمەندی گفتوگۆی نێو یارییەکەوەیە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، دیزاینی یارییەکە ڕێگەی بە هەراسانکاران داوە بە ئاسانی و بەبێ بەربەست لە منداڵان نزیک ببنەوە و پەیوەندییان پێوە بکەن، ئەمەش کێشەیەکی گەورەی لەگەڵ بنکەی بەکارهێنەرانی گەورەساڵانی یارییەکە دروستکرد، کە ژمارەیان نزیکەی 150 ملیۆن یاریزانە. 

ڕێکارە نوێیەکانی کۆمپانیاکە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێن و پێویستە بەکارهێنەران هەڵسەنگاندنی ڕێنمایی بۆ تەمەنی منداڵەکانیان بکەن بۆ ئەوەی بیانخەنە گرووپی گونجاوی تەمەن.

هەروەها ڕۆبڵۆکس جەختی کردەوە کە ئەوان یەکەم کۆمپانیان ئەم ڕێکارە بۆ دابەشکردنی قۆناغەکانی تەمەن پەیڕەو دەکەن، کە هاوشێوەی سیستەمی قوتابخانەیە و بەسەر بەشی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی قوتابیان دابەش دەکرێت.

 چینەکان بریتین لە:

- خوار تەمەن 9 ساڵ

- تەمەنی 9 تا 12 ساڵ

- تەمەنی 13 تا15 ساڵ

- تەمەنی 16 تا 17 ساڵ

- تەمەنی 18 تا 20 ساڵ

- تەمەنی 21 بەرەو سەرەوە

بەم جۆرەش منداڵان ناتوانن جگە لە تەمەنی خۆیان پەیوەندی لەگەڵ تەمەنەکانی دیکە بکەن و هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە بۆ پاراستنی سەلامەتی منداڵانیش وێنە و ڤیدیۆکانیان بە هیچ شێوەیەک لەنێو گفتوگۆکاندا ناهێڵێتەوە.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment