هێمن هه‌ورامی: پێویسته ژیرانه مامه‌ڵه بكه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی زه‌مینه‌ی جێبه‌جێكردنی ریفراندۆم ده‌ڕه‌خسێت
"ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق كرا رووی راسته‌قینه‌ی شۆفێنیه‌تی نه‌یارانی كوردی نیشاندا"

K24- هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی دوا بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی، كه تێیدا مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرایه ئامانج گوتی: ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق به تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رزی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی هه‌موو بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان، ته‌وافوق، شه‌راكه‌ت، فیدراڵیه‌ت و ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی پێشێل كرد، كه له دوای ساڵی 2003 له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژوو كراون.
ئه‌م گوتانه‌ی هێمن هه‌ورامی له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: له‌كاتێكدا پڕۆژه‌یاساكه به ناوی قه‌رز بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان بوو، به‌ڵام سروشتی یاساكه‌یان گۆڕی بۆ نیمچه یاسایێكی بودجه بۆ 3 مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه‌ش، بۆ لێدان و بچووكردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو، چونكه وه‌ك دیاره پێشتر ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه و به‌دوای ده‌رفه‌ته‌دا گه‌ڕاون.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئامانج له‌و هه‌نگاوه‌ی به‌غدا بۆ برسیكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و درووستكردنی ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ختی ئابووری بوو بۆ گه‌لی كورد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا نیگه‌رانیی خۆمان له‌و هه‌نگاوه نیشانداوه و به‌توندی ره‌تمان كردووه‌ته‌وه و داواشمان كردبوو، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كهه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره نیشان بده‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌مان كۆ كرده‌وه كه له مانگی 16/7/2020 تا 18/10/2020 له‌باره‌ی زنجیره‌یه‌ك سه‌ردان، كۆبوونه‌وه، كۆنووس و رێكه‌وتنی ئاڵوگۆڕكراو له نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌به‌رده‌ستدا بوون و سه‌رجه‌میان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ئاماده‌یی خۆی بۆ راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به به‌غدا نیشان داوه، به‌رامبه‌ر دابینكردنی له 50%ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه له 50%ی دیكه‌ش له‌رێگه‌ی داهاتی ناوخۆیه‌وه پڕده‌كرایه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی كه رۆژی سێشه‌ممه دانیشتنێكی په‌رله‌مان به ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی رێكه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان بخه‌نه‌ڕوو و هه‌نگاوی دواتریش پێكهێنانی شاندێكی باڵای كوردستان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامدرا، دیارخه‌ری شۆفینیه‌ت و نیازخراپی ئه‌و لایه‌نانه‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بڕیاری كشانه‌وه‌ی كورد له په‌رله‌مانی عێراقیش، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "حكومه‌ت، په‌رله‌مان و هێزه سیاسییه‌كانی عێراق یه‌كه‌م جاریان نییه بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن، پێشتریش به جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی 140 كه بڕیار بوو له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2007 جێبه‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ها به پێكنه‌هێنانی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی، به پێشێلكردنی 55 مادده‌ی ده‌ستووری كه په‌یوه‌ستن به خه‌ڵكی كوردستان و بنه‌مای فیدراڵیه‌ته له عێراق، به داگیركردنه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان و به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له دژی كورد و به بڕینی قوتی خه‌ڵكی كوردستان له ساڵی 2014، هه‌موو ئه‌مانه نموونه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانهن كه تا ئێستا به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد كراون".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئێستا پێویسته هه‌نگاوی ژیرانه بنێین و بڕیارێكی گونجاو بده‌ین، كه ده‌ره‌نجامه‌كانی به كه‌مترین زیان بۆ گه‌لی كورد ته‌واو بێت، له ده‌ستپێكیش پێویسته خۆمان رێك بخه‌ینه‌وه و یه‌كڕیز و یه‌كده‌نگ بین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له‌و قۆناغه‌دا كامه هه‌نگاو گونجاوترینیانه، ئینجا بیر له بژارده‌كانی دیكه بكه‌ینه‌وه. گوتیشی: هه‌رێمی كوردستانیش بژارده‌ی له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام بۆ ئێستا پێویسته هه‌نگاوه‌كان به هه‌ستیارییه‌وه بنێین و به كه‌مترین زیان ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم، كه یه‌كده‌نگییه‌كی به‌هێز له هه‌ڵوێسته‌كانیاندا به‌دی كرا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زه‌مینه‌سازی بۆ بڕیاره‌كانی داهاتوومان بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به داگیركردنی هه‌زار و 500 دۆنمیش له خاكی كورد له كه‌ركووك له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده‌وه، كه به‌م دواییانه خانوویان له‌سه‌ر درووستكردووه، هێمن هه‌ورامی گوتی: "دۆخی ئێستا جیاوازه، چه‌ندین گۆڕانكاری له ئارادان، هاوكیشه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، هاتنی ئیداره‌یه‌كی نوێ، ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی باڵیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشاوه، په‌تا جیهانییه‌كه و لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهان و هه‌روه‌ها ئه‌و لێكترازانه‌ی كه له به‌غدا له هه‌ندێك لایه‌ن به‌دی ده‌كرێت، هه‌موویان فاكته‌ر گه‌لێكن بۆ ئه‌وه‌ی كه پێویسته به حیكمه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ین، نه‌ك به عاتیفه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "گه‌لی كوردستان له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، كه ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجامدراوه، چونكه حكومه‌تی عێراق هه‌موو بنه‌ماكانی پێشێل كردبوو، قۆناغی داوی ئه‌وه به‌رده‌وامیدانه به گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا تا ئه‌و كاته‌ی زه‌مینه‌ی ته‌واو بۆ جێبه‌جێكردنی ریفراندۆم ده‌ڕه‌خسێت، جگه له‌مه بژارده‌كانی دیكه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا گونجاو نین كه گه‌لی كوردستان بتوانێت به جێبه‌جێكردنیان قازانجێكی ئه‌وتۆ بكات و جگه له یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووی گه‌لی كوردستانیش هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نییه، بۆیه ده‌یڵێمه‌وه: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو و كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، پێكهێنانی شاندیكی باڵاش گرنگی خۆیان بۆ ئه‌و قۆناغه ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌شێكی زۆر له پێكهاته‌كانی عێراق خۆشیان ده‌زانن كه چ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یان كردووه به تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه به‌و شێوازه‌ی كه كراوه".
دووپاتیشی كرده‌وه، "عێراق له دۆخێكی هه‌ستیاردایه، ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی تێپه‌ڕێندراوه ته‌نیا بۆ 3 مانگه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا دوای ته‌واوبوونی ئه‌و 3 مانگه عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌چێت، چونكه عێراق له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووریدایه و مانگانه پێویستی به 6 ملیار دۆلاره بۆ ئه‌وه‌ی كورتهێنانه داراییه‌كه‌ی پڕ بكاته‌وه، بۆیه عێراق ئه‌و وڵاته نییه كه كارتی زۆری به‌ده‌سته‌وه بێت و به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد به‌كاریان بهێنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌شێك له لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌و شه‌پۆله و بۆ موزایه‌داتی سیاسی له‌پێناو ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق یاری به هه‌ست و سۆزی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن و له به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و سیاسی خۆیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه".
سه‌باره‌ت به چوونه پاڵی سوونه‌كانیش بۆ بڕیاری شیعه‌كان له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه، هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌ی به گوته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد كه گوتبووی: "ئه‌مه خهنجهردانێك بوو له پشته‌وه له گه‌لی كورد له‌لایه‌ن شیعه و سوننه‌وه"، گوتیشی: "لایه‌نه عێراقییه‌كان له كۆنترۆڵكردن و چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق شكستیان هێناوه، له‌وانه‌ش خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره و ناوچه‌كانی دیكه، ئه‌و ناوچانه‌ی له هێرشی داعش وێرانكراون، كوژرانی نزیكه‌ی 700 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و باڵاده‌ستی گروپه میلیشیاكان هه‌موویان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و شكستهیانه و ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه عێراق له ئیداره‌دانی خۆی شكستی هێناوه و هیچ مهركهزیهتێك له به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا نییه، بۆیه ئه‌مه واقعێكی نوێیه و پێویسته نوخبه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زۆرترین خویندنه‌وه بۆ ره‌وشه‌كه بكه‌ن".
H.B