حه‌ج و عومرە‌ی كوردستان ئاسانكاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان ده‌كات

مەککەی پیرۆز
مەککەی پیرۆز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان، کۆمەڵێک ئاسانکاریی نوێی بۆ هاووڵاتییان ڕاگەیاند کە، خۆی لە کاراکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی و دیاریکردنی شوێنی جوگرافیی نووسینگەکاندا دەبینێتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا، کاروان ستونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمساڵ لەسەر بنەمای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سیستەمی ئەلیکترۆنیی (دەروازەی حەج) بە فەرمی کارا کراوە. 

بەگوێرەی گوتەکانی ناوبراو، ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا ناوی حاجیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی ڕابگەیەندرێت و هەر هاووڵاتییەک کە ناوی لە تیروپشکەکەدا دەرچووبێت، لە ڕێگەی نامەی کورتەوە (SMS) پیرۆزبایی لێ کراوە و ئاگادار کراوەتەوە.

گوتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش دا، ماوەی چەندین ساڵە کار لەسەر ئەوە دەکەن زۆرترین ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان دابین بکەن تاکوو بەبێ ماندووبوون و بە کەمترین کات مامەڵەکانیان ڕایی بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک بەشێک لەو هەوڵانەش، ئەمڕۆ ناونیشان و شوێنی جوگرافیی (Location) سەرجەم نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاو کرایەوە، تا هاووڵاتییان بتوانن بە ئاسانی شوێنەکان بدۆزنەوە و سەردانیان بکەن.

کاروان ستونی جەختی لەوە کردەوە، پشت بەستن بە ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو، بەرنامە و پلانی نوێیان هەیە بۆ داهاتوو و بڕیارە خزمەتگوزاریی زیاتر بەمەبەستی کارئاسانی بۆ حاجیان و عومرەکاران ڕابگەیەنن.

لەم لینکانی خوارەوەدا، هاووڵاتییان دەتوانن شوێنی جوگرافیی سەرجەم نووسینگەکانی حەج و عومرە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بدۆزنەوە:

نووسینگەی هەولێر:
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی نەخشە
نووسینگەی سلێمانی:
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی نەخشە
نووسینگەی دهۆک:
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی نەخشە
نووسینگەی هەڵەبجە:
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی نەخشە
نووسینگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران:
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی نەخشە
نووسینگەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ:
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی نەخشە
نووسینگەی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان:
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی نەخشە
نووسینگەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین:
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی نەخشە

 
 
Fly Erbil Advertisment