مەسرور بارزانی: هەلومەرجێکی نوێ بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم هاتووەتە ئاراوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆ و ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

وەک ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا. سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەلومەرجێکی نوێ بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم هاتووەتە ئاراوە.

 



 

 
 
 

 

Fly Erbil Advertisment