کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی نمەباران دەکرێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی دا، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 26-11-2025، بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور بێت، هەروەها ئەگەری نمە باران لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی بەشی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە سنووریە شاخاوییەکان هەیە و کاریگەرییەکەشی لە ئەمڕۆ وە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت. هەروەها پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانى دوێنێ نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ڕوونیشی کردەوە، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى پێنجشهممه، 27-11-2025، ئاسمان پەڵە هەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور بێت، پلەکانی گەرما لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
ڕاشیگەیاند، کەش و ئاسمانی ئێستای ناوچەکەمان بە گوێرەی مانگی دەستکرد و داتای کەشناسی وێستگەکانی کەشناسی سەنتەری پارێزگاکانی هەرێم تا کاتژمێر 10ـی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـ11-2025، بەم شێوەیە.
سەنتەری هەولێر ئاسمانی نیمچە هەورە پلەی گەرمای 17 پلەی سیلیزی ڕێژەی شێ لە هەوادا 43%
سەنتەری سلێمانی ئاسمانی نیمچە هەورە پلەی گەرمای 12پلەی سیلیزی ڕێژەی شێ لە هەوادا 50%
سەنتەری دهۆک ئاسمانی نیمچە هەورە پلەی گەرمای 12پلەی سیلیزی ڕێژەی شێ لە هەوادا 50%
سەنتەری کرکووک ئاسمانی نیمچە هەورە پلەی گەرمای 15پلەی سیلیزی ڕێژەی شێ لە هەوادا 46%
سەنتەری هەڵەبجە ئاسمانی نیمچە هەورە پلەی گەرمای 9 پلەی سیلیزی ڕێژەی شێ لە هەوادا 62%
