کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئاشتی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

کۆبوونەوەیەکی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاشتیی پەرلەمانی تورکیا
کۆبوونەوەیەکی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاشتیی پەرلەمانی تورکیا

کۆبوونەوەی شاندی کۆمیسیۆنی 'دیموکراسی، برایەتی و یەکڕیزیی نیشتمانی' لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا و نوێنەری ئاکپارتیش کە لەگەڵ ئۆجەلان کۆبووەتەوە، دەڵێت: هیچ زانیارییەک لە بارەی سەردانی ئیمراڵی ئاشکرا ناکەین.

بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2025، شاندی کۆمیسیۆنەکە لە پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە گفتوگۆ و تاوتوێکردنی کارنامەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە و بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا، هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە ئاشكرا نەکراوە، بەڵام حوسێن یایمان، جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی)، کە هاوکات پەرلەمانتارە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی پارتەکەی لە پەرلەمان، ڕایگەیاندووە،  بڕیاربوو وردەکارییەکانی ڕاپۆرتی دیدارەکەی ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی کۆمیسیۆندا تاوتوێ بکەن. ئاماژاەی بەوەش دا، هیچ لێدوانێک سەبارەت بە سەردان و دیدارەکەی ئیمراڵی نادەن.

ڕۆژی دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، شاندی کۆمیسۆنی "یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی"ـی پەرلەمانی تورکیا سەردانی ئیمراڵییان کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان. 

ئەندامانی شاندەکە لە گولستان کڵچ کۆچیغیت، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی؛ فەتحی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە و حوسێن یایمان، یاریدەدەری سەرۆکی ئاک پارتی پێکهاتبوون.

 
Fly Erbil Advertisment