توركیا كوشتنی به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ی له شنگال راگه‌یاند
به‌رپرسی گومرگی په‌كه‌كه بووه له شنگال
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی، له كرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئاسمانی‌دا هه‌واڵگری توركیا به‌رپرسی گومرگی په‌كه‌كه‌ی له شنگال كوشتووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ توركی، كه له‌سه‌ر زاری ئه‌و سه‌رچاوانه بڵاویكرده‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی عیرفان ئاكجان، ناسراو به ئازاد هاشات، دوای چاودێریكردنێكی وردی هه‌واڵگری توركیا ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتووه، كه ناوبراو به‌رپرسی گومرگی په‌كه‌كه بووه له شنگال.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، ناوی عیرفان ئاكجان له لیستی داواكراوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیادا بووه.
ئاشكراشیانكردووه، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه ئاقاكجانى تێدا كوژراوه، له 8 ئه‌م مانگه ئه‌نجام دراوه.
جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌مه دووه‌م به‌رپرسی په‌كه‌كه‌یه له شنگال له هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیادا ده‌كوژرێت و له 14ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیش فوئاد زه‌نگین، ناسراو به سه‌رهات پاتنوس، فه‌رمانده‌ی په‌كه‌كه له هێرشێكی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیادا له شنگال كوژرا.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
H.B