لە سۆران ئافرەتێکی تەمەن 28 ساڵان بە سکێک چوار منداڵی دەبێت
نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵانی سۆران بڵاویکردەوە، دوای چەندین ساڵ لە نەبوونی منداڵ، ئافرەتێک بە سکێک چوار منداڵی بوو.
پێنجشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی 2025، نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵانی سۆران بڵاویکردەوە، دایکێکی تەمەن 28 ساڵان ماوەیەکی زۆر بێبەش بوو لە هەبوونی منداڵ، ئەمڕۆ بە سکێک بووە خاوەنی چوار منداڵ، سێ کوڕ و کچێک، بە ڕێگەی سروشتی لە دایکبوون.
نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵانی سۆران، ئاماژەی بەوە دا، دایکی منداڵەکان پێشتر چارەسەری نەزۆکی لەلایەن دکتۆری نەخۆشخانەکەمان وەرگرتووە، هەروەها پێش وادەی خۆیان منداڵەکان لە دایکبوون و لە ژێر چاودێری پزیشکی دابوون.
