کەشناسیی تاران: پیسیی هەوا بەردەوام دەبێت
کەشناسیی تاران، هۆشداری لە بەردەوامبوون و درێژەخایەنی پیسیی هەوای پارێزگاکە دەدات و ڕایگەیاندووە، لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا گەردیلە پیسەکانی هەوا زیاتر دەبن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی پارێزگای تاران ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 28ـی تشرینی دووەمی 2025، تاوەکوو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، کاریگەرییەکانی پیسیی هەوا بەردەوام دەبن، هاوکات بەهۆی نەبوونی با لە ناوچە قەرەباڵغەکاندا گەردە پیسکەرەکانی نێو بەرگە هەوا زیاتر دەبن.
هەروەها پێشبینی دەکات لە شەوی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بە دواوە، لە بەرزاییەکانی ڕۆژئاوای تاران بەهۆی پڕوشە باران و دواتر لە ئێوارەی سێشەممەوە لە باشوور و ڕۆژئاوای تاران بەهۆی هەڵکردنی با گەردە پیسکەرەکانی هەوا لەو ناوچانە زیاتر بن.
هەر بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تاران، ئاسمانی تاران تاوەکوو پێنج ڕۆژی داهاتوو ساماڵ و نیمچە هەوری دەبێت، لە هەندێک کاتدا ئەگەری هەڵکردنی باش هەیە، تاوەکوو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو 16 پلەی سیلیزی و نزمترینیش 6 پلە دیاریی کراوە.
