قالیباف: پێویستە بەرەنگاری ئیسرائیل ببینەوە
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند؛ کردەوەکانی ئیسرائیل لە عێراق، سووریا، لوبنان و قەتەر بە ئاشکرا دیارن و پێویستە بەرەنگاریان ببینەوە.
قالیباف ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو ئەزموونەی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەدەستمان هێناوە، بەتایبەتی لە شەڕی 12 ڕۆژەدا، چ لە ئاستی ئۆپەراسیۆنی و چ لە ڕووی تەکنیکی و تاکتیکییەوە، بەراورد ناکرێت بە هیچ شتێک کە پێشتر ئەزموونمان کردبێت."
گوتیشی: "ئیسرائیل و ئەمەریکا لە شەڕی ئەم دواییەدا نەیانتوانی هیچ کام لە ئامانجەکانیان بەدیبهێنن." ڕوونیشی کردەوە، ئەوەی کۆماری ئیسلامی پتەوتر و بەهێزتر و خۆڕاگرتر دەکات، دڵی هاووڵاتییانە نەک تەنیا مووشەکەکانی؛ "جگە لە توانای مووشەکی، یەکڕیزی و یەکگرتوویی خەڵک تامی سەرکەوتنی بەسەر دوژمندا بە ئێمە بەخشیوە."
سەبارەت بە کاریگەریی هێرشەکان، سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند: "بە لەبەرچاوگرتنی ڕاپۆرتە هەواڵگری و مەیدانییەکان دەریدەخەن ڕادەی وێرانکاریی بەهۆی مووشەکەکانمانەوە لە ئیسرائیل دروست بووە".
قالیباف لە کۆتاییدا جەختی لە جموجۆڵەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە (سووریا، لوبنان، عێراق و قەتەر) کردەوە و گوتی: "ئەمانە واقیعێکی حاشا هەڵنەگرن و لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوژمنەدا، دەبێت بە بەهێزی و ئامادەییەکی تەواوەوە بوەستینەوە."
