گۆڕانكاریی له پۆستی دوو قایمقام و دوو به‌ڕێوبه‌ری شارەدێ سنووری شاری هه‌ولێر كرا
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 1ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قاییمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێرو كوێستان ئه‌حمه‌د، قایمقامی شارۆچکەی خه‌بات به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێر باسی له بایەخی گۆڕانكاری له پۆسته كارگێڕییه‌كان كرد و كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ نوێبوونه‌وه و به‌خشینی گڕوتینی زیاتر له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه ئیدارییه‌كان. دواتر پارێزگاری هه‌ولێر ستایشی ئەوانەی کرد كه گۆرانكاریه‌كان ده‌یانگریته‌وه و ئاماژه‌ی به خاڵه ئهرێنیهكانیاندا، له‌ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونیان به دڵسۆزیه‌وه ئه‌ركه‌كانیان ڕاپه‌راندووه، هاوكات ڕێنمایی تایبه‌تی پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی جێگۆركێان پێ كراوه له‌وه‌ی پێویسته به ڕێنمایی و پاڵپشت به یاسا به‌رده‌سته‌كان كاروباره‌كانی هاووڵاتیان ڕایی بكه‌ن و خۆیان به دوور بگرن له مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت .
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به فه‌رمانی كارگێڕی تایبه‌ت به‌و گۆڕانكارییه‌كاندا كرد، كه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، ئه‌وانیش بریتین له :
یه‌كه‌م: خانه‌نشینكردنی حامد مسته‌فا محه‌ممه‌د ئه‌مین، له پۆستی قایمقامی قه‌زای پیرمام و دانانی كاروان كه‌ریم خان وه‌ك قایمقامی قه‌زاكه به وه‌كاله‌ت.
دووه‌م: دانانی سواره ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د وه‌ك قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه.
سێیه‌م: به‌خشینی تۆڵه مه‌هدی خۆشناو له ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی به‌حركه و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سپاردنی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كه به ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی به‌حركه به وه‌كاله‌ت.
چواره‌م: به‌خشینی رابه‌ر ساڵح شێره له ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سپاردنی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كه به ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ڕزگاری به وه‌كاله‌ت .
جێی باسه له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌شی حامید مسته‌فا محه‌م،مهد ئه‌مین كرا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رك و ماندووبوون و خزمه‌تكردنی له ماوه‌ی رابردوودا، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌وانه كرد كه ئه‌ركی نوێی ئیداریان پێ ڕاسپێردراوه .
