کەمترین تووشبوون بە کۆرۆنا لە ماوەی 47 رۆژی رابردوو تۆمارکرا
ژمارەی کۆچکردووان بە کۆرۆنا هەر بەرزە
K24 - هەولێر
وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، بەپێی ئامارەکەش، لە شەو و رۆژی رابردوودا کەمترین تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، بەراورد بە نزیکەی دوو مانگی رابردوو.
ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا بەپێی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی رابردوودا بەرز بوو، بەجۆرێک لە لووتکەدا گەیشتە 1308 کەس لە یەک رۆژدا، ئەم ئامارە لە 22-10-2020 تۆمارکرابوو.
بەپێی ئاماری ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شەو و رۆژی رابردوودا 530 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە ئەمە کەمترین ژمارەی تووشبوونە لە ماوەی 47 رۆژی رابردوو، ئەوکاتە کە 3-10-2020 بوو، 494 کەس تووشی کۆرۆنا ببوون.
هەرچەندە ژمارەی تووشبووان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، بەڵام ژمارەی مردووان هەر بەرزە، بەپێی ئامارەکەش لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 21 کەس بەو ڤایرۆسە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٦٧)
١. پشکنین: (٥٣١٠ پشکنینی نوێ)
• (٢١١١) هەولێر
• (٧٨٢) سلێمانی
• (٢٢٠٣) دهۆك
• (٤٠) هەڵەبجە
• (١٢٤) گەرمیان
• (٥٠) ڕاپەڕین
•
٢. تووشبوو: (٥٣٠ تووشبووی نوێ)
• (١٥٤) هەولێر
• (١٢٧) سلێمانی
• (١٨٣) دهۆك
• (٢٠) هەڵەبجە
• (٣٩) گەرمیان
• (٧) ڕاپەڕین
•
٣. چاکبوون: (٣٢٩ چاکبوون)
• (١٢١) هەولێر
• (٢٤) سلێمانی
• (١٤٠) دهۆك
• (١٣) هەڵەبجە
• (٣١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
•
٤. مردن: (٢١ مردن)
• (٣) هەولێر
• (٦) سلێمانی
• (٥) دهۆك
• (٤) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٧٦١٤٥٥ (٢٧١١٧٩ هەولێر، ١٧٢٧٥٥ سلێمانی، ٣١٠٩٥١ دهۆك، ٦٥٧٠ هەڵەبجە)
تووشبوون ٩٢٠١٠ (٣٣٤٨٥ هەولێر، ٢٦٦٦٠ سلێمانی، ٢٨٩٣٧ دهۆك، ٢٩٢٨ هەڵەبجە)
چاکبوون ٥٦٦٤٧ (٢٠٠٢٤ هەولێر، ١٨٨٥٣ سلێمانی، ١٥٠٨٦ دهۆك، ٢٦٨٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٢٤٢٩ (١٢٦٥٥ هەولێر، ٦٣٩٢ سلێمانی، ١٣٢٦١ دهۆك، ١٢١ هەڵەبجە)
مردن ٢٩٣٤ (٨٠٦ هەولێر، ١٤١٥ سلێمانی، ٥٩٠ دهۆك، ١٢٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٩ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠