لە ڕەخساندنی هەلی کار و بەگەڕخستنی تواناکاندا، کابینەی نۆیەم چی کردووە؟ بە ئامار بیزانە
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت و تواناکانی گەنجان بەگەڕدەخات.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ پەرەپێدانی ئابووری و کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە، ژمارەیەک دەستکەوتی گرنگی لە بواری ڕەخساندنی هەلی کار و پشتگیریکردنی توانا ناوخۆییەکاندا ڕاگەیاند.
ئەم هەنگاوانە بوارە جیاوازەکانی کەرتی گشتی و تایبەتی گرتۆتەوە و تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان سوودمەند بوون.
کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا:
- بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و دابینکردنی میلاکی پێویست، لەسەر داهاتی ناوخۆ، 3,800 وانەبێژی خوێندنی باڵا و 38,000 مامۆستای وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە، کراونەتە گرێبەست.
- لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ پشتگیریکردنی خوێندکارە یەکەمەکان، بڕیاری دامەزراندن بۆ 4,925 کەس لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەرچووە.
کەرتی تەندروستی و دامەزراندن لە کەرتی گشتی:
- 779 دەرچووی کۆلێژە پزیشکییەکانی حکوومەت لە کەرتی تەندروستیدا دامەزراون.
- 500 فەرمانبەری نوێ بۆ پارێزگای هەڵەبجە دامەزراون.
پشتگیری لە پڕۆژە و کەرتی تایبەت:
- لە ڕێگەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانەوە 140,000 هەلی کاری نوێ ڕەخسێنراوە.
- زیاتر لە 18,000 هەلی کار لە ڕێگەی کارگە پیشەسازییەکانەوە دابینکراوە.
- سندووقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووکەکان یارمەتیدەر بووە بۆ 8,136 گەنج تا پڕۆژەی خۆیان دەستپێبکەن، هەروەها 29,000 پڕۆژەی دیکەش دەستەبەر کراون.
- لە چوارچێوەی پڕۆژەی "گەشانەوە"، بڕی 2.75 ملیار دینار وەک قەرزی درێژخایەن بە پڕۆژەکان دراوە.
ڕاهێنان و دەستەبەریی کرێکاران:
- 9,718 کەس سوودمەندبوون لە خولەکانی ڕاهێنانی پیشەیی بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانیان و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار.
- مافی 116,000 کرێکاری ناوخۆیی و بیانی لە ڕێگەی یاسا و ڕێنماییەکانەوە دەستەبەر کراوە.
