نێچیرڤان بارزانی و مايكڵ ڕيگه‌س جەختیان لە سزادانی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کردەوە
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 3ـی کانوونی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له مايكڵ ڕيگه‌س، جێگرى وه‌زيرى ده‌رەوه‌ى ئه‌مه‌ريكا كرد كه بۆ كردنه‌وه‌ى ته‌لارى تازه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، وێڕاى به‌خێرهێنان، نێچيرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانى ڕیگەسی كرد و دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه نيشانه‌ى پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكايه به به‌رده‌واميى په‌يوه‌نديى درێژخايه‌ن و ستراتيژى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ريكاى كرد بۆ پشتيوانى و هاوكارييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا.
هه‌ردوولا باسيان له دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر به‌ئامانجگرتنى ژێرخانى ئابووريى هه‌رێمى كوردستان، له‌مباره‌يه‌وه دوايين هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆريان سه‌ركۆنه كرد و جه‌ختيان كرده‌وه كه ده‌بێ ئه‌نجامده‌ران ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ك ته‌نيا له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت.
په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى داعش، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان، ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.

