سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە ڕێواز فایق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری ڕێواز فایق سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کرد.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز د. ڕێواز فایق سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
