"گوتەبێژی حكومەتی عێراق بەشێك لە پەرلەمانتارە كوردەكانی بێدەنگ كرد"
ژماره‌یه‌ك پەرلەمانتاری كورد هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی كێشەكانی ھەولێر و بەغدا ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتاران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، گوتەبێژی حکومەتی عێراق وەڵامی هەموو ئەو پەرلەمانتار و لایەنانەی دایه‌وه، كە لەکاتی سەرهەڵدانی قەیران هۆکارەکەیان دەخستە ئەستۆی حکومەت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، بڕیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتێکی ورد بنێرێتە پەرلەمانی کوردستان، تێیدا وردەکاری رێکەوتن و گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لە بارەی بودجە و نەوت خراوەتە روو.
پەرلەمانتارێکیش دەڵیت: بەشێك لە هۆکاری کێشەکانی هەولێر و بەغدا ئەوەیە، ژمارەیەك پەرلەمانتار هانی لایەنە عێراقیەکان دەدەن، بە بڕینی ئەو بەشە کەمەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
H.B